تاوتوێی بواری پەرەی هاوکاری هێڵی ئاسنی نێوان ئێران و ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i362846-تاوتوێی_بواری_پەرەی_هاوکاری_هێڵی_ئاسنی_نێوان_ئێران_و_ڕووسیا
بەڕێوەبەری ڕێگەی ئاسنی ئێران و جێگری بەرپرسی ڕێگەی ئاسنی ڕووسیا ، بوارەکانی پەرەی هاوکاری دوو وڵاتیان بۆ جێ بەجێ کردنی گەڵاڵەی هێڵی ئاسن تاوتوێ کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 22, 2019 12:30 Asia/Tehran
  • تاوتوێی بواری پەرەی هاوکاری هێڵی ئاسنی نێوان ئێران و ڕووسیا

بەڕێوەبەری ڕێگەی ئاسنی ئێران و جێگری بەرپرسی ڕێگەی ئاسنی ڕووسیا ، بوارەکانی پەرەی هاوکاری دوو وڵاتیان بۆ جێ بەجێ کردنی گەڵاڵەی هێڵی ئاسن تاوتوێ کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممە ی هە واڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، سەعید رەسوولی بەڕێوەبەری  ڕێگەی ئاسنی ئێران لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  ئەلکساندر میشارین، قایم مەقامی سە رۆکی ڕێگەی ئاسنی ڕووسیا لە تاران، وێڕای پێداگری لەسەر پەرەی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە پیشەسازی گەیاندن و گواستنەوەی هێڵی ئاسن، وتی : ئێران بۆ گەشەی ژێرخانەکانی پیشەسازی گەیاندن و گواستنەوە، گرینگایەتی زۆر دادەنێت.

ئەلکساندر میشارینیش لەم دیدارەدا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی  توانایی زۆر بۆ گەشەی هاوکاری هێڵی ئاسنی نێوان ئێران و ڕوسیا لە ئارادایە ، وتیشی: تارن و مۆسکۆ دەتوانن ئاستی هاوکارییەکانیان هەتا پێنج میلیار یۆرۆ پەرەپێ بدەن.