سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ڕەفتاری سەعوودیی و ئیماراتییەکان لە درێژماوە دا بە زیانی خۆیانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i363426-سەرۆکی_پەرلەمانی_ئێران_ڕەفتاری_سەعوودیی_و_ئیماراتییەکان_لە_درێژماوە_دا_بە_زیانی_خۆیانە
سەرۆکی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی ئێران گوتی ڕەفتاری سەعوودییەکان و ئیماراتییەکان لە درێژماوە دا بە زیانی ئەوان دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2019 15:28 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ڕەفتاری سەعوودیی و ئیماراتییەکان لە درێژماوە دا بە زیانی خۆیانە

سەرۆکی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی ئێران گوتی ڕەفتاری سەعوودییەکان و ئیماراتییەکان لە درێژماوە دا بە زیانی ئەوان دەبێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەجلێس،"عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلێسی شۆرای ئیسلامی ئێران رۆژی یەکشەممە لە دیداری"عەدنان مەحموود" باڵویزی سوریا لە تاران گوتیشی: بەداخەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوو ژماریک لە وڵاتە عەرەبییەکانی ناوچە دژی سوریا هاوپەیمان بوون و لە دژی ئەم وڵاتە هەنگاویان هەڵگرتووە کە هەڵبەت بەرەو ڕووی مۆقاومەی سوریا بوون و نوشووستیان هێنا.

لاریجانی بەڕاشکاوی گوتی: ئەمرۆکە حکوومەتی سوریا لە نێوان پیلان و دەهۆ گەلێک وا بەڕێوە چوون لە ساڵانی رابردوو دا بە وردبینی هەنگاوی هەڵگرتووە و بە هۆی مۆقاومەی خۆی سەرکەوت.

باڵویزی سوریا لە تارانیش گوتی: ڕژیمی زایۆنی لەکاتی دەستپێکرانی شەڕ لە سوریا بەردەوام لەگەڵ تاقمە ترۆریستییەکان هاوکاری کردووە و هەوڵی داوە لەپێناو زەبر وەشاندن لە سوریا .

عەدنان مەحموود هەروەها بە باسکردنی ئەمەی ئامادە بوونی ئێران لە سوریا لە سەر داوای دیمەشق و هاوڕەوت لەگەڵ خەبات دژی ترۆریستان بووە، بەڕاشکاوی گوتی: شەڕی ئێستا لەناوچە، دژی بەرەی مۆقاومەیە.