ڕۆحانی: دان بەخۆداگرتنی ئێران، نەخشە نگریسەکانی ئەمریکای لەمەڕ کشانەوە لەبەرجامی پووچەل کردەوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ،دان بە خۆداگرتنی ستراتژیکی تارانی وەک هۆی پوو وچەڵ بوونەوەی پیلانە تووش و نگریسەکانیی ئەمریکا لەمەڕ کشانەوە لە بەرجام زانیوە.
"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە دیداری بەرپرسان،کارگێرانی نزام و باڵوێزانی وڵاتە ئیسلامییەکان لەگەڵ رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان،وێڕای پیرۆزبایی ئەم جەژنە مەزنە لە گەلی ئێران و هەموو کۆمەڵگا ئیسلامییەکان ، گوتی: ئەمریکاییەکان بە چوونە دەر لە بەرجام گەرەکیان بوو ئێرانیش لەم ڕێککەوتننە بکشێتەوە تا لەم ڕیگاوە بتوانن بایکۆتە نێو دەوڵەتییەکان دژی تاران بەڕێوە ببەن.
ڕۆحانی بە باسکردنیی ئەمەی دان بە خۆداگرتنی ستراتژیکی ئێران بوو بە هۆی سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی لای بیرو ڕای سیاسی و کۆمەڵایەتی جیهان، گوتیشی: ئەمرۆ دوای یەکساڵ دان بە خۆداگرتنی ستراتژیکی، ئێران بێتوو ئەرکەکانی لەبەرجام دا کەمتر بکاتەوە، هیچکەس ناتوانێ سەرکۆنەی کۆماری ئیسلامی ئێران بکاتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە جەختکردنەوە لە سەر ئەمەی دوژمن ئەمرۆکە ناچاربووە شێوازی ئاخاوتنی لە بارەی ئێران بگۆرێتەوە، گوتی: ئەگەر ئەوان بەگوێرەی بەرپرسایەتییەکانیان بجووڵینەوە و زەرەر وزیانێک کە بەدییان هێناوە، قەرەبووی بکەنەوە، ڕەنگە بارودۆخێکی تر بۆ چارەسەری گرفتەکان لە پێش ڕوویان دا ببینن دەنا بە گۆڕینی ئاخاوتن و لێدوانەکانیان ناتوانن لەم بوارە دا سەرکەون.
ڕۆحانی ، بە ئاماژە دان بەپێویستی بەرخۆدان، ڕاوەستان و بۆردەباری بوێرانە بەرامبەر پیلان و دەهۆی دوژمنان دەژی گەلی ئێران، جەختیکرد: بێ گومان دوژمن هەرگیز ناتوانێ چۆک بە گەلی ئێران دادات و گەل و نزامی کۆماری ئیسلامی لەم گۆڕەپانە بە دان بەخۆداگرتن سەردەکەون.