زەریف : کوماری ئیسلامیی ئێران پێویستیی بە ئەمریکا نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i363784-زەریف_کوماری_ئیسلامیی_ئێران_پێویستیی_بە_ئەمریکا_نیە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا دەبێ تیرۆریسمی ئابووریی لە دژی ئێران رابگرێ ، وتیشی : تاران نەک هەر پێوستیەکی بە ئەمریکا نیە بەڵکوو بە دوای پێوەندیی لە گەڵیشی دا نیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2019 07:38 Asia/Tehran
  • زەریف : کوماری ئیسلامیی ئێران پێویستیی بە ئەمریکا نیە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا دەبێ تیرۆریسمی ئابووریی لە دژی ئێران رابگرێ ، وتیشی : تاران نەک هەر پێوستیەکی بە ئەمریکا نیە بەڵکوو بە دوای پێوەندیی لە گەڵیشی دا نیە .

بە پێی راپۆری هەواڵدەریی مەجلیس ، موحەممەد جەواد زەریف بە ئاماژە بە ئامادەبونی خۆی لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی لیژنەی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلس شۆڕای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا پێویست نیە کارێک ئەنجام بدات بەڵکوو تەنیا نابێ رێگا بگرێ لە پێوەندی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دیکەی جیهان ، وتیشی : خەڵک و رای گشتیی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ، پڕۆپاگەندەی ئەمریکا بە گوێرەی کارو کردەوەکانی واشنگتون هەڵدەسەنگێنن .

 وەزیری دەرەوەی ێئران هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە پرۆژەی سەودای سەدە لە سیاسەتی نوشوستی هێناوی ئەمریکا وەرگیراوە ، جەختی کردەوە : سیاسەتی واشنگتۆن هەروا  سیاسەتی گوشاری زۆرینەیە و چاووڕاوی ئەمریکا بۆدانوستان ، کارتۆنیە .