کاربەدەستان و کارناسانی ڕووس وتیان : تومەتەکانی ئەمریکا دژی ئێران ساختەییە
کاربەدەستان و کارناسانی ڕووسی وتیان تۆمەتگەلێک کە کاربەدەستانی ئەمریکایی دژی ئێران سەبارەت بە ڕووداوی تەقینەوەی دوو نەوتهەڵگر لە دەریای عەمان هێناویانەتە ئاراوە ساختەیی و بێ بنەمایە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا دیمتری پسکوف وتەبێژی کوشکی کرملین ڕایگەیاند هۆی تەقینەوەی دوو نەوت هەڵگر لە دەریای عومان نادیارە و هەر بەو بۆنەوە ئاکام وەرگرتن لەو بابەتە زۆر بەروەختە . پسکوف هەروەها جیهانی بواردووە لە ئاکام وەرگرتنی بە پەلە لەو بارەوە . سێرگێیی ڕیابکوف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش خوازیاری ڕاگەیشتن بە دوخی هەنووکەیی بە ئارامش و بێ لایەنانە و خو بواردن لە هەرجۆرە ئاکام وەرگرتنی بە پەلە لە ڕووداوی دوو نەوت هەڵگرەکە لە دەریای عومان بوو . کونستانتین کاساچوف " سەرۆکی کومیسیونی کاروباری نێونەتەوەیی ئەنجومەنی فدراسیونی ڕوسویا ش خوازیاری ئەنجامدانی لێکوڵینەکانی نێونەتەوەیی و بێ لایەنە خوبواردن لە ئاکام وەرگرتن لەو بارەوە .کونستانتین کاسا چوف سەرۆکی کومیسیونی کاروباری نێونەتەوەیی ئەنجومەنی فدراسیونی ڕووسیا سەنای ڕووسیاش خوازیاری ئەنجامدانی لێکوڵینەوەی نێونەتەوەیی و بێ لایەنانە سەبارەت بە ڕووداوی نەوت هەڵگرەکان بوو . فڕانتس کلینسویچ ئەندامی کومیسیونی بەرگری و ئاسایشی ئەنجومەنی فدراسیونیش وەبیریهێنایەوە کە هیچ گومانێکی نیە کە بەڵگەگەلێک کە ئەمریکا دژی ئێران لە ڕووداوی نەوتهەڵگرەکان ڕادەستی دەکات ساختەییە . دوو نەوت هەڵگری هەڵگری بارێک بو ژاپۆن ڕۆژی پ ێنجشەمە 13 ژوئەن لە دەریای عومان ئاگری لێ کەوتەوە . دەوڵەتی ئەمریکا بە بێ دانی هیچ بەڵگەیەک ئێرانی بە دەس هەبوون لەو ڕووداوە تاوانبار کردووە .