هەڵوێست گرتنی دژە ئێرانی سەرۆک کۆماری فەڕانسە
سەرۆک کۆماری فەڕانسە بەدووپات کردنەوەی هەڵوێستی دژە ئێرانیی خۆی ئیدیعای کرد، بۆ پێش گرتن بە دەسڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی دەبێ بەشی زۆری هەوڵە پادمانییەکان(چاودێرییەکان) جێ بەجێ بکرێ.
بەپێی نووسراوەی ماڵپەڕی کەناڵی ئەلحەدەس، "ئێمانۆئێل مەکرۆن" سەرۆک کۆماری فەڕانسە ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا لە بروکسل پێش دەسپێبوونی دووهەم رۆژی کۆڕی ئەنجومەنی ئوروپا وتی: "پیویستە ئاسایشی گشتداگر لەناوچەی رۆژاوای ئاسیا، بەتایبەت ئاسایشی هاوپەیمانەکانمان، پارێزراو بێ."
مەکرۆن لە کاردانەوە بە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە رۆژاوای ئاسیاو گرژیی و ناکۆکی نێوان ئێران وئەمریکاش وتی: "ئێمە ئەوەی لەتوانامان دابێ بۆ هێورکردنەوەی ناوچە ئەنجامی دەدەین. هیچ کەس لە کێشەنانەوەی سەربازی سودوەرناگرێ."
سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەکاتێکدا ئێران بە هەوڵدان بۆ دروست کردنی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار دەکا کە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەدەرکردنی فەتوایەک، چێکران و بەکارهێنانی هەرچەشنە چەکی ئەتۆمی بە حەرام ڕاگەیاند و فەرمووی: "ئێمە بەکارهێنانی ئەوجۆرە چەکانە بەحەرام و هەوڵدان بۆ پاراستنی هەموو چین وتوێژەکانی مرۆیی لەو بەڵا گەورەیە بە ئەرکی هەمووان دەزانین."