ته‌مووز 08, 2019 01:52 Asia/Tehran
  • کۆتایی هاتنی دەرفەتی شەست ڕوژە بە وڵاتانی ڕوژئاوایی بۆ جێ بە جێ کرانی بەڵێنەکانی خویان لە بەرجام

مۆڵەتی ٦٠ رۆژەی ئێران بە لایەنەکانی بەرجام، ئەمرۆ یەکشەممە ٧ـی ژوئییە کۆتایی هات و کردەوەی تازەی ئێرانیش لەمەر کەمکردنەوەی ئەرکە بەرجامییەکان لەئاکامی چوونە دەری ئەمریکا لەم ڕێککەوتننە و بەڕێوە بردنیی بایکۆتەکانی زاڵمانە لە لایەن ڤاشنگتۆنەوە لە دژی ئێران و جێبەجێنەبوونەوەی ئەرکەکان لە لایەن دەوڵەتە ئەورووپاییەکان و باقی وڵاتانێک وا بەرجامیان ئیمزا کردووە ڕاگەیاند.

کۆماری ئیسلامیی ئێران ٨ی مانگی مەیی ٢٠١٩، لە ساڵڕۆژی چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پاش سەلمێندرانی ناکارامە بوونی ڕێکارە پێشنیارییەکانی ئەورووپا بۆ قەرەبوو کردنەوەی دواهاتە ئابوورییەکانی چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕایگەیاند؛ بەشێک لە بەڵێنە بەرجامەییەکانی خۆی بە پێی بڕگەکانی ٢٦ و ٣٦ی ئەو ڕێککەوتنە هەڵدەپەسێرێت.

موحەمەد جەواد زەریف - وەزیری دەرەوەی ئێران

موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیجی خۆی لە توئیتر وێڕای  ئاماژە  بە  کۆتایی دەرفەتی 60  ڕۆژەی تاران بە ئوروپاییەکان بۆ جێ بە جێ کرانی بەڵێنەکانی بەرجام و دەسپێکی هەنگاوی  دووهەمی  کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی بەرجامی ئێران وتیشی :  کوماری  ئیسلامی  ئێران خەریکی هەڵگرتنی  دووهەمین خولی هەنگاوگەلی  چارەسەر کردنی  خۆی بە هۆی پاراگرافی  36  برجامە . 

زەریف وتیشی هەموو ئەو هەنگاوانە  تەنیا  لە کاتی پێبەندی سێ  وڵاتی ئوروپایی ئینگلیز  فەڕانسە و ئاڵمان بە بەڵێنەکانیان دەگەڕێتەونە . 

یەکێتیی ئوروپا و سێ  وڵاتی  ئوروپایی کە ئەرکەکانی خۆیان بە پێی بەرجام بۆ وێنە  دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام  جێ بە جی نەکردووە دەبێ لانیکەم لە کردەوەکانی توڵە سەندنانەی ئێران بە پێی پاراگرافی 36 بەرجام  لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤوکی لە تاران  لاگری سیاسی  بکەن . 

فێدریکا مۆگرینی - بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپا

"فێدریکا مۆگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئەورووپاش سەبارەت بە جێبەجێبوونەوەی هەنگاوی دووهەمی ئێران بۆ کەمکردنەوەی ئەرکەکانیان لەبەرجام"بەتووندی" نیگەرانی خۆی دەربریوە و لە بانگەشەیەک دا وەک کردەوەیەک زانیوە لە ئاراستەی لاوازکردنەوەی بەرجام.

کاردانەوەی مۆگرینی دوای ئەمەیە کە عەبباس عەراقچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: تاران ئەمرۆ یەکشەممە لەبەرواری ٦٠ ڕۆژی هەنگاوی یەکەمی کەمکردنەوەی ئەرکەبەرجامییەکانیی خۆیەتی و لەبەر ئەمەی ویستەکانی لەبارەی بەرجام نەهاتۆتە دی،هەنگاوی دووهەمی خۆی هەڵدەگرێت.

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک  ڕایگەیاند کە لە بەیاننامەی ئێران سەبارەت بە ئاستی پیتاندنی ئاگادار کراوە  و پشکێنەرانی ئەو دامەزراوە نێونەتەوەییە لە ئێران  لە کاتی تاقیکردنەوەی ڕاستیەکان لە ڕووداوەکانی  ڕاگەیندراو  ڕاپوڕتی خۆی پێشکەشی  ئاژانس دەکەن .

" عەلی ئەکبەری ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە کاروباری نێونەتەوەیی وتیی :  ئەمریکاییەکان  و ئوروپاییەکان بە بنپێکرانی بەرجام بوون هۆی ئەوەی کە ئێرانیش کاردانەوە نیشان بدات بە کردەوەی ئەوان  لە چوارچێوەی  ئەو ڕێککەوتنە.

عەلی ئەکبەری ویلایەتی - ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران

ئێران  60 ڕۆژ  دەرفەتی  داوە بە  لایەنەکانی   دیکەی  بەرجام  تا بەڵێنەکانی  خۆیان بە تایبەت  لە بواری  بانکی  و نەوتی  جێ بە جێ بکەن  ئەگەر وا نەبێت  تاران هەنگاوگەلی نوێ لە پێناو  کەم کردنی بەڵێنەکانی  بە بەرجام  هەڵدەگرێت .

 

سەرپەیڤ