ساڵحی": کردەوە یەک لایەنەکانی ئەمریکا بووە هۆی ئاڵوزتر بوونی بەرجام
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i365187-ساڵحی_کردەوە_یەک_لایەنەکانی_ئەمریکا_بووە_هۆی_ئاڵوزتر_بوونی_بەرجام
لە دیدار وچاوپێکەوتنی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیای دەوڵەتی ڕووس ئەتۆم ئاسۆی هارێکاریە ناڤۆکیەکانی دوو وڵات لێکدرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2019 12:07 Asia/Tehran
  • ساڵحی

لە دیدار وچاوپێکەوتنی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ سەرۆکی کۆمپانیای دەوڵەتی ڕووس ئەتۆم ئاسۆی هارێکاریە ناڤۆکیەکانی دوو وڵات لێکدرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رووسیا بە بڵاو کردنەوەی بەیان نامەیەک ڕایگەیاند : لە دیدار وچاوپێکەوتنی " عەلی ئەکبەری ساڵحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەگەڵ " ئالکسی لیخاچوف" سەرۆکی کۆمپانیای دەوڵەتی ڕووس ئەتۆم لە ڕووسیا ، دوایین دۆخی هاریکاریەکانی دوو وڵات لە بواری وزەی ئاشتیخوازنە وئاسۆی هاریکاریەکانی داهاتووی دوو وڵات لێکدرایەوە. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: سەرۆکانی پیشەسازی ئەتۆمی دوو وڵات لەم دیدار وچاوپێکەوتنە لە بارەی دۆخی ئاڵوزی هاوپێوەندی بە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجام کە لە ئاکامی چوونە دەری یەک لایەنەی ئەمریکا بەدی هاتووە، وتووێژیان کرد ولەسەر گرینگایەتی پاڕاستنی بەرجام وجێ بەجێ کردنی وادە وبەڵێنەکان لە لایەن هەموو ئەندامانیی پیداگریان هەبوو.لە بەیان نامەی باڵوێزخانەی ئێران لە ڕووسیا هەروەها هاتووە: ساڵحێ ولیخاچوف لە مەڕ جێ بەجێ کردنی پڕۆژەی دروست کردنی هێزگەی بوشێهربیروڕایان گوڕیەوەو  وڕەزامەندی خۆیانیان لە پێشکەوتنی ئەم پڕۆژەیە ڕاگەیاند . " عەلی ئەکبەری ساڵحی " سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران کە لە یەک هەتا سێی ژوئیە لە ڕووسیا دایە ، هەروەها لە سیستمەکانی پیشەسازی ناڤۆکی ڕووسیا هاوپێوەند بە ڕئاکتۆرەکانی ڤی ڤی ئی ئار سەردانی کرد.