دەسپێکرانی کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمپانیە زانست بنەماکانی ئێران وڕووسیا لە مۆسکۆ
کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمپانیە زانست بنەماکانی ئێران و ڕووسیا بە بەشداریی و ئامادەبوونی نوێنەرانی ٦٨ کۆمپانیای زانست بنەمای ئێرانی و دەیان کۆمپانیای زانست بنەمای ڕووسی لە مۆسکۆ دەسپێکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی سەداوسیما " سۆرێنا سەتاری " جێگری زانستی وتەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆماری ئێران لەم کۆبوونەوەیەدا وتی: بەستێنی هاوکاریی ئێران وڕووسیا لە بەشی تەکنۆلۆژیا دابین کراوە وهەر دوو وڵات کۆمپانیای زانست بنەمای بەهێزو پێشکەوتەیان هەیە . سۆرێنا سەتاری وتیشی"؛ لە ساڵەکانی ئەم دواییە هاوکاریی دوو وڵات لە بەشی تەکنۆلۆژیا لە ڕێگەی داڕشتی تایبەت پێوشوێن گیراوە کە پێشاندەر و سەلمێنەری گرینگایەتیی ئەم بەشەیە . ناوبراو بە ئاماژەدان بە پێوەندیی قوڵ و پاوەجێی ئێران وڕووسیا وتی: ناوەندی گرینگی وەکوو نانۆ تەکنۆلۆژیا ، بیۆ تەکنۆلۆژیا وزانستی هەوا فەزا دەتوانێ خیرایی پێشکەوتنی دوو وڵات لەم ناوچە گرینگ وهەستێارەی بەدواوە بێت. لەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها " ڤالری پلاتونوف" سەرۆکی ژووری بازرگانی مۆسکۆ" ڤێلادێمیرپانچنکۆ" سەرۆکی ئەنجومەنی دامەزراوەی زانستی پایەی ڕووسیا و" ئاندرە ئوبیدینوف" سەرۆکی ئەنجومەنی تیجاریی ڕووسیا وئێران ،خوازیاری گەشە وپەرەی هارێکاریەکانی ئێران وڕووسیا لە بەشی تەکنۆلۆژیادا بوون. جێگری زانستی وتەکنۆلۆژیای سەرۆک کۆماری ئێران بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسی وسەردانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی بەرهەمە دیجیتاڵ وزانست بنەماکانی" ئینو پرۆم ٢٠١٩ " سەردانی ڕووسیای کردووە .