جەھرۆمی: پێکھاتنی بازاڕی ناوچەیی لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری گرینگترین ئامانجی کۆبوونەوەکانی تارانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i365662-جەھرۆمی_پێکھاتنی_بازاڕی_ناوچەیی_لە_بواری_تەکنۆلۆژیای_زانیاری_گرینگترین_ئامانجی_کۆبوونەوەکانی_تارانە
وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئێران پێکھاتنی بازاڕی ناوچەیی لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی بە گرینگترین ئامانجی کۆبووەنەوە چوار قۆڵییەکەی ئێران، تورکیا، کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2019 13:23 Asia/Tehran
  • جەھرۆمی: پێکھاتنی بازاڕی ناوچەیی لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاری گرینگترین ئامانجی کۆبوونەوەکانی تارانە

وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئێران پێکھاتنی بازاڕی ناوچەیی لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی بە گرینگترین ئامانجی کۆبووەنەوە چوار قۆڵییەکەی ئێران، تورکیا، کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران ، «موحەممەد جەواد ئازەریی جەھرۆمی» وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئێران ، دوای کۆبووەنەوە چوار قۆڵییەکەی ئێران، تورکیا، کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا لە نێو کۆڕی پەیامنێراندا وتی: بە سەرنجدانی ئاڵ و گۆڕە ئابوورییەکانی دنیا ھاوکاریی ھاوبەش لە بواری ئابووریی دیجیتاڵ دا گەلێک گرینگە.

«ئازەریی جەھرۆمی» وەزیری پەیوەندی و تەکنۆلۆژیای زانیارییەکانی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی ھاوکاریی زیاتری نێوان کەرتە تایبەتییەکانی وڵاتانی ناوچەکە لە بواری تەکنۆلۆژیا، وتیشی: ئەم ھەنگاوە لەپاش ئامادە کرانی ئامانجە ستراتژییەکان مسۆگەر دەبێت.

کۆبووەنەوەی چوار قۆڵیی وەزیرانی پەیوەندییەکانی ئێران، تورکیا، کۆماری ئازەربایجان و ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە تاراندا بەڕێوە چوو.