ته‌مووز 24, 2019 21:02 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری فەرماندەری گشت هێزەکانی ئێران وریایی دایە ئەمریکاو بریتانیا

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری بەرڤانی وریایی دایە بریتانیا لەمەڕ هاتنی بۆ گەرووی هورموزو وریاییشی دایە ئەمریکا سەبارەت بە دەسپێکرانی شەڕی سەربازی و وتی: قسەی عەرەبستان و ئیمارات لە کۆتایی شەڕەکەی یەمەن دا پیشاندەری شکستیانە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا سەردار سەرتیپ حسێن دێهقان ڕاوێژکاری فەرماندەیی گشت هێزەکانی ئێران لە بەشی پیشەسازی بەرەڤانیانە وپشتیوانی لە هێزە چەکدارەکان ، لە وتووێژ لەگەڵ ؛ ئەلجەزیرە لە کاردانەوە بە پێشنیاری لەندەن بە وڵاتانی ئوروپایی بۆ دامەزران وپێکهێنانی هێزی دەریایی لە ئەرکەکی پشتیوانی لە گەمیە ئوروپاییەکان لە کەنداوی فارس بێت وتی: هەرجۆرە گوڕان لە دۆخی گەرووی هورموز ، ئەگەریی ڕووبە ڕووبوونەوەی مەترسیداری هەیە . سەردار دێهقان هەروەها وتی: پیشنیاری ئینگلیز ئەگەریی هەیە دەرنجام وشوێنهاتی پێشبینی نەکراوی بۆ لەندەن ی بەدوا وە بێت.هاوسەنگی ئێران لە تەنگەی هورموز ئەمەیە لە یاهەموو لە ئاسایشت دابن ونەوت هەناردە بکەن یا هیچکەس . وەزیری پێشووی بەرەڤانی ئێران هەروەها بە ئاماژەدان بە سیاسەتی ئاڵوزکاوانەی ئەمریکا لە ناوچەیش وتی: ئێران لەهیچ دۆخێکدا لەگەڵ ترامپ وتووێژ ناکات و هەڕەشە بە شەڕ ، فریوە. ئەگەر ئەمریکا بڕیار بدات بۆ شەڕ ، هەموو بنکە وپێگە وسەرچاوە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ناوچە دەکەونە بەر پەلامار. سەردار دێهقان هەروەها بە عەرەبستان وئیمارات یش وشداری دا ووتی: ئەبوزەبی بووە بە ناوەندی ئەمریکایی بۆ پەلامار بۆ سەر ئاسایشتی نیشتمانی ئێڕان  وئیمارات کەسانێکی هەنارد بۆ ئێران کە باسی ئاشتیان دەکرد وهۆی ئەم وەرگەڕانی هەڵوێستی ئیمارات ، شکستی سەرشوڕانەی ناوچەیی ئەوانە . ڕاووێژکاری فەرماندەی گشت هێزەکان لە ئێران هەروەها ڕایگەیاند : ئێران لەگەڵ هیچکەس لە مەڕ دامەزراوە موشەکیەکانی وتووێژ ناکات ووەها شتێک هیچکات ڕوو نادات.

سەرپەیڤ