زەریف روو له پۆمپئۆ : چاخی گەورە هێزەکان بەسەر چووە
وەزاڕەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران روو لە وەزیری دەرەوەی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە : سەردەمانی گەورە هێزەکان ماوەیەکی زۆرە بەسەر چووە .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی هەینی لە سەر توویتەر بە پەیوەستکردنی وتاری چواری نیسانی مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە تیایدا جەختی کردبووەوە لەسەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی ناتۆ لە گەڵ سێ دەسەڵاتی گەورە یانی ئێران و روسیا و چین جەختی کردبووەوە ، نوسی : وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە درێژەی تیرۆریسمی ئابووریی خۆیدا سزای زیاتر بەسەر روسیاداسەپاندووە .
زەریف وتیشی : دیارە وەهم و نیگەرانیی کە جەنابی پۆپمپئۆ لە بارەی دەسەڵاتە گەورەکان هەیەتی ، دەبێ بە یەک ترس .
وەزیری دەرەوەی ئێران بەر لەوەش لە توویتێکدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا دەبێ دەست لە تەریک خستنەوەی خۆی هەڵگرێ ، ویبشی : هێز و تیجارەتی نێودەوڵەتی لە حاڵی گۆڕاندایە ، نە تیرۆریسمی ئابوریی لە دژی ئێران وچین و نە کشانەوە لە پەیمانی قەدەخەی موشەکە نێوان بڕەکان لە گەڵ روسیا ئەم راستیە ناگۆڕێ .
مایک پۆمپئۆ وەزیری دەرەویە ئەمریکا رۆژی هەینی هەواڵی کشانەوەی فەرمیی ئەم وڵاتە لە پە یمانی قەدەخەی موشەکە نێوانبڕە ناڤۆکیەکانی راگەیاند .