سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە سەردانی تورکیا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i368567-سەرۆک_کۆماری_ئێرانی_ئیسلامی_ڕۆژی_یەکشەممە_سەردانی_تورکیا_دەکات
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی سەرکردەکانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا ڕۆژی یەکشەممە پانزەی سپتامبەر سەردانی ئانکارا دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2019 12:14 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە سەردانی تورکیا دەکات

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی سەرکردەکانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا ڕۆژی یەکشەممە پانزەی سپتامبەر سەردانی ئانکارا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، پەرویز ئیسماعیلی جێگری سەرۆکی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران ڕۆژی ھەینی پێی داگرت: حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە پێی بانگێشتنی فەرمیی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیاو بۆ بەشداری کردن و وتاردان لە پێنجەمین خولی کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی سەرکردەکانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا کە ڕۆژی دووشەممەو لە درێژەی  دانیشتنەکانی سێ وڵاتی گەرەنتیدەری ئاستانە بە مەبەستی چارەسەریی قەیرانی سووریا بەڕێوە دەچێت، سەردانی ئانکارا دەکات.

ئیسماعیلی وتیشی: جیا لە دانوستانی سەرۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لەم کۆبوونەوەیەدا، لایەنەکان بۆ بەردەوام کردن و پەرە پێ دانی ھاوکارییە سێ قۆڵییەکانیان لە بواری جۆربەجۆری ئابووری و ھەروەھا پەیوەندیی ناوچەیی وتووێژ دەکەن.