بەڕێوە چوونی دانیشتنی ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری "ئێکۆ" لە تاران
دانیشتنی نوێنەرانی ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری(ئێکۆ) بە سەرۆکایەتی تاجیکستان لە تاران دا بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پینج شەممەی هەواڵدەری فارس، لەم دانیشتنە،بابەت و مەسەلەکانی هاوپێوەند بە ئامادەبوون بۆ بەڕێوە بردنیی بیست و چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری لە ٨ و ٩ـی نۆڤەمبەری ئەمساڵ لە ئانتالیای تورکیا لێکدرایەوە. نوێنەرانی ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری(ئێکۆ) لەم دانیستنە، دەستوری کاری دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی، پێشنووسی بەیاننامەی ئانتالیا و بەڵگەکانی دیکەی کۆبوونەوەی داهاتوویان لیکداوەتەوەو بڕیارەکانی هاوپێوەند لەگەڵ ئەم کۆبوونەوەیان گرتووە. ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری (ئێکۆ) Economic Cooperation Organizationڕێکخراوەیەکی ناوچەییە کەلەساڵی ١٩٨٥ لەلایەن ئێران ،پاکستان و تورکیا بەمەبەستی بەرەو پێشبردنیی هاوکارییەکانی ئابووری ، تەکنیکی و فەرهەنگی لە نێوان وڵاتانی ئەندام دامەزراوە.
ئێران، تورکیا، ئەفغانستان،کۆماری ئازەربایجان، کازاخستان، قرقیزستان، تاجییکستان،تورکەمەنستان و ئۆزبەکستان،١٠ وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەی هاوکاری ئابووری(ECO) ـن.