شکست هێنانی پیلانی جیهانی و فیتنەی ئیستکباریی بەهۆی دوژمن ناسیی گەلی ئێران
بەشداربووان لە گردبوونەوەی مەزنی خەڵکی تاران پێیان داگرت؛ دوژمن ناسیی و وەلایەتمەداری گەلی شۆڕشگێڕی ئێرانی ئیسلامی، پیلانگێڕیی جیهانی و فیتنەیەکی دیکەی ئیستکباری بەرەوڕووی شکست کردووە.
لەبڕیارنامەی کۆتایی گردبوونەوەی رۆژی دووشەممەی خەڵکی تاران بۆ داکۆکی لە دەسەڵات و ئاسایشی ئێراندا هاتووە: وتەی ژیرانە، بوێرانەو حەکیمانەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، هۆکاری شکست هێنانی پیلانگێڕیی جیهانی و جودایی ریزی گەلی ئێران لە ئاژاوەگێڕان و هەرچی و پەرچیان بووە.
بەشداربووان لەو ڕێپێوانە، ڕایانگەیاند: جودایی بەئاگایانەی خەڵک لە ریزی ئاژاوەگێڕان، پیلانی دوژمنانی شۆڕشی ئیسلامی تێکەوەپێچا.
خەڵکی تاران لەو ڕێپێوانە، نەفرەت و بێزاریی قووڵی خۆیان لە تاوانکاریی نەبەخشراوی دوژمنانی ڕق لەدڵی ئیسلام، بە سەرکردایەتی ئەمریکاو بەکرێگیراوانی زەبونی ناوخۆی ئیستکبار بریتی لە؛ کەسانی شەڕانگێز، مونافقین و سەڵتەنەت خوازان ڕاگەیاند.
لەبڕیارنامەی کۆتایی ئەو گردبوونەوە مەزنە جەماوەریە، هەروەها جەخت کراوە لەسەر دادگەییکرانی خێرا و سزادرانی قورسی ئەنجامدەرانی ئاژاوەگێڕیەکانی ئەم دواییە.
خەڵکی تاران لەو ڕێپێوانەدا، بە دروشمی "نەمان بۆ ئەمریکا"، "نەمان بۆ ئیسرائیل"، و "نەمان بۆ ئاژاوەچی" داکۆکی خۆیان لە دەسەڵات وئاسایشی ئێرانی ئیسلامی ڕاگەیاند.
بەجێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی گۆڕینی نرخی بەنزین لەئێران لە١٥ی نۆڤمبەر، ناڕەزایەتی دەربڕینی ئاشتیانەی خەلکی تاران و ژمارێکی دیکە لەشارەکانی ئێران بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای ژمارێک هەرچی و پەرچی ڕاهێنراو، بەلاڕێدا برا.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ١٧ی نۆڤمبەر لە دەرسی خارجی فیقهی لەبارەی پرسە پێش هاتووەکانی دوای جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی بەڕێوەبەرایەتی بەکارهێنانی سوتەمەنی، فەرمووی: بێگومان ژمارێک لە خەڵک لەو بڕیارە دڵگران و پەرۆش دەبن بەڵام وێران کردن و سوتاندن وئاوردانی سامانی گشتی کاری خەڵک نییە، بەڵکوو کاری ژمارێک هەرچی و پەرچییە.