روحانی : شەهیدبوونی سپەهبوود سلێمانی سووربوونی ئێرانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی فراوانخوازیەکانی ئەمریکا دوو ئەوەندە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i374493-روحانی_شەهیدبوونی_سپەهبوود_سلێمانی_سووربوونی_ئێرانی_بۆ_بەرەنگاربوونەوەی_فراوانخوازیەکانی_ئەمریکا_دوو_ئەوەندە_کرد
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : شەهیدبوونی سپەهبوود قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی سووربوونی ئێران و گەلانی بیر ئازادی دیکە بۆ ڕاوەستان لە بەرامبەر فراوانخوازیەکانی ئەمریکا و بەرگریی لە بەها ئیسلامیەکانی دیکەی دوو ئەوەندە کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2020 07:54 Asia/Tehran
  • روحانی : شەهیدبوونی سپەهبوود سلێمانی سووربوونی ئێرانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی فراوانخوازیەکانی ئەمریکا دوو ئەوەندە کرد

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : شەهیدبوونی سپەهبوود قاسم سلێمانی فەرماندەری هێزی قودسی سپای پاسدارانی شوڕشی ئیسلامیی سووربوونی ئێران و گەلانی بیر ئازادی دیکە بۆ ڕاوەستان لە بەرامبەر فراوانخوازیەکانی ئەمریکا و بەرگریی لە بەها ئیسلامیەکانی دیکەی دوو ئەوەندە کرد .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی هەینی بە شەرمەزارکردنی تاوانکاریی ئەمریکا لە شەهیدکردنی سپەهبوود سلێمانی و ژمارێک لە هاوڕێیانی بە تایبەت موجاهیدی گەورە ئەبوومەهدی موهەندیس ، جەختی کردەوە : بێگومان تۆڵەی ئەم تاوانکاریە سامناکە لە لایەن گەلی گەورەی ئێران و گەلانی دیکەی بیرئازادی ناوچەکە ، لە ئەمریکای تاوانکار دەستێندرێتەوە  .

 روحانی وتیشی : ئەم هەنگاوە چەپەڵ و ترسنۆکانە ، نیشانەیەکی دیکەیە لە داماوی و دەستەوەستانیی ئەمریکا لە ناوچەکە و هەستی بێزاریی لە لایەن گەلانی ناوچەکە بۆ ئەم رژێمە دەسدرێژکارە کە بە لەژێر پێنانی هەموو پڕەنسیپ و ڕێسا مرۆییەکان و مافی نێودەوڵەتیی ، پەڵەیەکی شوورەیی دیکەی لەسەر لاپەڕەکانی پڕشوورەیی خۆی تۆمار کرد.