رۆژی جیھانیی قودس ، ھێمای داکۆکی لە ئارمانجی ئازادکرانی فەلەستین
72 ساڵە رژێمی زایونی بە داگیرکردنی فەلەستین ، حکومەتێکی نایاسایی تێدا دامەزراندووە . لەو ماوەیەدا ، ئاوارە بوونی سەدان ھەزار کەس ، شەھید کردن ، بەندکران و ئەشکەنجەدانی فەلەستینیەکان بەردەوام درێژەی ھەبووە .
پشتگریی حکومەتە رۆژاواییەکان ، بە تایبەت ئەمریکا و بێدەنگە و بێکردەیی کۆڕ و نێوەندە نێودەوڵەتیەکان ، ئەم رژێمەی لە درێژەدان بە تاوانکاریەکانی پڕکێشتر کردوە .
بە دوای گوازرانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس ، ئەم حکومەتە لە درێژەی پشتگریەکانی لە رژێمی زایۆنی و تاوانکاریەکانی ، لە 28 ی ژانیڤەری رابردوودا گەڵاڵەی بە ناو سەودای سەدەی خستە ڕو .
کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لە ھەمان سەرەتای ھاتنە ئارای گەڵاڵەی سەودای سەدە ، لە دژی ڕاوەستا ، چونکە دیار بوو گەڵاڵەیەک کە بە ھاریکاریی ئەمریکا و رژێمی زایۆنی و بێ پرسی فەلەستینیەکان ئامادە بکرێ ، تەنیا لە بەرژەوەندیی ئەم رژێمە داگیرکەرەدا دەبێ . پەردەلادان لەم گەڵاڵەیە ، بە باشی دروست بوونی ئەم شرۆڤەیە دیاری دەکات .
ئایەتوڵڵا خامنەیی گەڵاڵەی سەودای سەدەی بە گەمژانە و چەپەڵ و لەشکان ھاتوو زانی و فەرمووی ئەم گەڵاڵەیە ھەرگیز مسۆگەر نابێ .
بەڕێزیان ئەم ھەڵوێستە نەگۆڕ و بنەماییە ئاوا شیدەکاتەوە : لە کۆماری ئیسلامیی دا ، دۆزی فەلەستین بۆمان پرسێکی تاکتیکی نیە ، ستراتژیەکی سیاسی ش نیە ، پرسی باوەڕە ، پرسی دڵە ، پرسی ئیمانە .