پەیامی پیرۆزبایی قاڵیباف دوابەدوای ھەڵبژێردرانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i383561-پەیامی_پیرۆزبایی_قاڵیباف_دوابەدوای_ھەڵبژێردرانەوەی_سەرۆکی_پەرلەمانی_تورکیا
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێک دا ھەڵبژێردرانەوەی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیای لە «موستەفا شێنتۆپ» پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 08, 2020 22:23 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی قاڵیباف دوابەدوای ھەڵبژێردرانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێک دا ھەڵبژێردرانەوەی بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیای لە «موستەفا شێنتۆپ» پیرۆز کرد.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران  ڕۆژی چوارشەممە وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە بارەی ڕەوتی ڕوو لە گەشەو قوڵ کردنەوەی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ئێران و تورکیا، وتیشی: پەرە دپێ دانی ھاوکاریی پەرلەمانی لە بواری جۆربەجۆردا ئاسۆیەکی ڕووناک لە بەرامبەر پەیوەندییەکانی ھەردووک وڵات و ھەروەھا دامەزراندن و بەردەوامیی ئاشتی و ئاسایشتی پاوەجێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە.

قاڵیباف ھەروەھا وێڕای پێداگری لە سەر ھاوکارییە پەرلەمانییەکانی نێوان ھەردووک وڵاتەکە، بۆ «موستەفا شێنتۆپ» و نوێنەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی تورکیا ئاواتی تەندروستی و سەرکەوتنی خواست.

 «موستەفا شێنتۆپ»ی سەربە پارتی دادوگەشە بە مسۆگەر کردنی٣٢٨ دەنگ لە تێکڕای ٥٥٧ دەنگ جارێکی تر وەک سەرۆکی تازەی پەرلەمانی تورکیا ھەڵبژێردرایەوە.