وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران: ئێران پێبەندی پەیوەندیی دیپلۆماتیک لە گەڵ دراوسێکانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i383776-وەزاڕەتی_دەرەوەی_ئێران_ئێران_پێبەندی_پەیوەندیی_دیپلۆماتیک_لە_گەڵ_دراوسێکانە
وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە: ئێران بەردەوام هاوبەشێکی جێ بڕوا و متمانە بۆ درواسێکانی بووە و دەبێت. ئێمە خۆمان بە پابەندی پەیوەندیی دیپلۆماتیک دەزانین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2020 16:25 Asia/Tehran
  • وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران: ئێران پێبەندی پەیوەندیی دیپلۆماتیک لە گەڵ دراوسێکانە

وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە: ئێران بەردەوام هاوبەشێکی جێ بڕوا و متمانە بۆ درواسێکانی بووە و دەبێت. ئێمە خۆمان بە پابەندی پەیوەندیی دیپلۆماتیک دەزانین.

 

 وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەریی خۆیدا بە بۆنەی رۆژی نیشتمانیی "گفتگو و دانوستانی  بنیاتنەر لە گەڵ جیهان"، نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە دامەزرانییەوە، پەیوەندییەکی دۆستانە و هاوتەریبی لە گەڵ جیهان گرتۆتە بەر و ئاستەنگ و کێشەکانی لە رێگەی گفتوگۆی ڕاستەقینەوە و بە پێێ ڕێزی بەرامبەر چارەسەر کردووە.

دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە درێژەدا بە ئاماژە بە کشانەوەی نابەرپرسانەی ئەمریکا لە  رێککەوتنی ناڤۆکی وەک هێمای پێشوازیی ئێران لە دانوستان، ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەو گرفت و ئاستەنگە ئێران هێشتا هاوبەشێکی جێ بڕوا و متمانە بۆ درواسێکانی بووە و دەبێت. ئێران بەردەوام پلانی هەمەلایەنە و ئاشتی‌خوازانەی بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین پێشنیار کردووە کە دواهەمینیان "هەوڵی هیوا"ـیە. ئێران بڕوای هەمیشەیی بە گفتگوگۆ هەیە.