کرانەوەی سنووری خوسرەوی بۆ ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i384186-کرانەوەی_سنووری_خوسرەوی_بۆ_ئاڵووێری_بازرگانیی_نێوان_ئێران_و_عێراق
قایم قامی قەسری شیرینی سەربا پارێزگای کرماشانی ئێران وتی: سنووری خوسرەوی بۆ ئەنجام دانی چالاکیی بازرگانی و ھەناردەی کەل و پەل بۆ عێراق کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 23, 2020 17:28 Asia/Tehran
  • کرانەوەی سنووری خوسرەوی بۆ ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و عێراق

قایم قامی قەسری شیرینی سەربا پارێزگای کرماشانی ئێران وتی: سنووری خوسرەوی بۆ ئەنجام دانی چالاکیی بازرگانی و ھەناردەی کەل و پەل بۆ عێراق کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مورادعەلی تاتار» قایم قامی فەسری شیرین وتیشی: سنووری خوسرەوی کە لە بەر تەشەنای کۆرۆنا لە لایەن عێراقەوە داخرا بوو بە پێی ڕێککەوتنێک کە دەنجامی گرتووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە کرایەوەو ئاڵووێری بازرگانی و ھەناردەی کەل و پەل لەم سنوورەوە دەستی پێکردووەتەوە.

قایم قامی قەسری شیرین وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە سنووری خوسرەوی بۆ ھاتوچۆی کەسانێکیش کە شارومەندی ھەردووک وڵاتەکەن کراوەیە، وتیشی: ھاتوچۆی وەھا کەسانێک بە ڕەچاو کردنی یاساو ڕێنوماییە تەندروستییەکان ئەنجام دەگرێت.

سنووری خوسرەوی نزیکترین ناوچەیە لە ئێرانەوە بۆ بەغدای پێتەختی عێراق