وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران : ئەمریکا دەبێ سەبارەت بە داڵدەدانی تیرۆریستان وڵامدەری ئێران بێت
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵی بەهێزانەی وەزارەتی ئیتلاعات، وتی: ئەمریکا لە حاڵێکدا خۆی لە تەنیشت خەڵکی ئێران نیشان ئەدات کە داڵدەی تیرۆریستە بەناوبانگەکان ئەدات .
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵی بەهێزانەی سەربازانی بێناونیشانی ئیمامی زەمان( ھێزەکانی ھەواڵگریی) بۆ دەستگیر کردنی سەرکردەی گرووپێکی تیرۆریستی و تێکدەر وتی: ڕژێمی ئەمریکا لە حاڵێکدا خۆی بە پاڵپشتی خەڵکی ئێران دەناسێنێت کە تیرۆریستە بەناوبانگەکان و کەسانێک کە بەرپرسیارێتی چەندین ئۆپراسیۆنی تیرۆریستیی لە ناوخۆی ئێرانیان لە ئەستۆ گرتووە و دەستیان بە خوێنی خەڵک و هاووڵاتیە بێتاوانەکان سوورە لە خاکی خۆی پەنا داوە و بە شێوازی جۆربەجۆرپاڵپشتیان دەکات.
مووسەوی وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی توند بە حکومەتی ئەمریکا گوتی ئەو ڕژێمە وەڵامدەری پاڵپشتی لەو گرووپە تیرۆریستییە و گرووپەکانی تر بێت کە لە ناو ئەمریکاوە ڕێنوێنی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی و چەکداری دژی ئێران لە ئەستۆ دەگرن و خوێنی هاووڵاتیانی ئێران دەڕێژن.