سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران : خەیانەتەکەی ئیمارات بێ وڵام نامێنێ
ئاب 17, 2020 22:32 Asia/Tehran
سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی ئێران ، رێککەوتنی ئیمارات و رژێمی زایۆنی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندیەکانی بە ئەنجامی ھەڵخەڵەتانی ئیماراتیەکان زانی و گوتی : خەیانەتی ئیمارات بە ئیسلام و قودسی شەریف و ئارمانجی فەلەستین بێ وڵام نامێنێ .
سەید ئیبراھیم رەییسی ئەمڕۆ دوشەممە وێڕای بە خایینانە ناوبردنی رێککەوتنی ئەبووزەبی و تەلەڤیڤ ، وشداری دا بە دەسەڵاتدارانی ئیمارات ، چاوەڕوانی کاردانەوەی خەڵکی بەغیرەتی ئیمارات و وڵاتانی دیکەی جیھان بن .
رەییسی گوتیشی: خەیانەتی دەسەڵاتدارانی ئێمارات بۆ لێخوشبوون نابێ و بە تێپەڕتی کاتیش ناسڕێتەوە و ھاوڕێی کردن لە گەڵ رژێمی مناڵکوژ و دەستدرێژکاری ئیسراییل لە بەر چاوی بیرئازادانی جیھان ون نابێ و لە یادی گەلاندا دەمێنێ .