کاردانەوەی ئێران بە ئاسایی بووونەوەی پەیوەندی نێوان بەحرەین و رژێمی زایۆنی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i386343-کاردانەوەی_ئێران_بە_ئاسایی_بووونەوەی_پەیوەندی_نێوان_بەحرەین_و_رژێمی_زایۆنی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: حکومەتی بەحرەین بە هەوڵێکی سووکانە پەنای بردووەتە ڕژێمی داگیرکەری قودس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 12, 2020 10:07 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە ئاسایی بووونەوەی پەیوەندی نێوان بەحرەین و رژێمی زایۆنی

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: حکومەتی بەحرەین بە هەوڵێکی سووکانە پەنای بردووەتە ڕژێمی داگیرکەری قودس.

 

 وەزارەتی دەرەوەی  کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانە کردنی توندی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی دیپلۆماتیک لە نێوان بەحرەین و ئیسرائیل، ئەوەی  بەهەوڵێکی سووکانە و شەرمێون لەلایەن بەحرەینەوە وەسف کرد.

ڕاشیگەیاند کە بەحرەین ئامانجەکانی فەلەستین و چەندین دەیە شەڕ و ڕەنجەڕۆیی خەڵکی فەلەستینی کردە قوربانیی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە بێ گومان خەڵکی فەلەستین و موسڵمانان هەرگیز ئەو هەوڵەی بەحرەین لەبیر ناکەن و لە بیرەکان دا دەمێنێت و

بەرپرسانی بەحرەین لەمەوبەدوا هاوبەشی جەنایەتەکانی ئیسرائیل وەکوو سەرچاوەی هەڕەشەی هەمیشەیی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامن.