سەقامگرتنی یەکەکانی زرێداری ئەرتەشی ئێران لە لێواری سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388801-سەقامگرتنی_یەکەکانی_زرێداری_ئەرتەشی_ئێران_لە_لێواری_سنوورەکانی_باکووری_ڕۆژئاوای_وڵات
فەرماندەری لقی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی جێگیر بوونی یەکەکانی زرێداری ئەم لقەی کرد لە سنووری نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2020 16:43 Asia/Tehran
  • سەقامگرتنی یەکەکانی زرێداری ئەرتەشی ئێران لە لێواری سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای وڵات

فەرماندەری لقی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی جێگیر بوونی یەکەکانی زرێداری ئەم لقەی کرد لە سنووری نێوان ئێران و کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا.

ئەمیری سەرتیپ «عەلی حاجیلو» فەرماندەری لقی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئەردەش لە بەرامبەر ھەرچەشنە دەست درێژکارییەکی دوژمنان لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە بەرەڤانی دەکات، وتیشی: بە دڵنیاییەوە ئاسایشت و ھێوریی ژیانی ڕۆژانەی سنوورنشینان لەو ئەوبەرایەتییانەی ئەرتەشی ئێرانە.

سەرتیپ «حاجیلو» وتیشی: بە سەرنجدانی بارگرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا، ھێزی زەوینیی ئەرتەشی ئێران لە ناوچەی باکووری ڕۆژئاوای وڵات ئەرکمەندە بەوەی کە پێش بە ھەرچەشنە ھەڕەشەو ناھێمنییەکی شیمانەیی بگرێت.

لە سەرەتای سەرھەڵدانی خولی تازەی کێشەی قەرەباغ ھەتا ئێستا دەیان ڕۆکێت و ھاوەنی ھەردووک لا لە زەوییەکانی ئێران لە خاکی شارستانی «خودا ئافەرین» کەوتووە.