پەیامی سەرەخۆشیی ڕەئیسی، دوابەدوای شەھید بوونی سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389717-پەیامی_سەرەخۆشیی_ڕەئیسی_دوابەدوای_شەھید_بوونی_سەرۆکی_ڕێکخراوەی_توێژینەوەو_داھێنانی_وەزارەتی_بەرەڤانیی_ئێران
سەرۆکی ھێزی دادی ئێران ، تیرۆری سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئیدانەکردو ئەم کارەساتەی لە گەلی ئێران سەرەخۆشیی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2020 01:35 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشیی ڕەئیسی، دوابەدوای شەھید بوونی سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران

سەرۆکی ھێزی دادی ئێران ، تیرۆری سەرۆکی ڕێکخراوەی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئیدانەکردو ئەم کارەساتەی لە گەلی ئێران سەرەخۆشیی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە پەیامەکەی «سەیید ئیبراھیمی ڕەئیسی» سەرۆکی ھێزی دادی ئێراندا ھاتووە: جارێکی تر دەستی دڕندەکاری خۆفرۆشان و بەکرێگیراوانی سەربە بیانی و زایونیزمی نێونەتەوەیی بە مەبەستی نەگریسی بەرنگار بوونەوەی پێشکەوتنی زانستیانەی وڵات، سیمایەکی ھەڵکەوتەو بەڕێوەبەرێکی تواناو زانایەکی ئێرانی ئیسلامییان کردە ئامانجی ھێرشی تیرۆریستیی خۆیان و شەھیدیان کرد.

ڕەئیسی جەختی لەوەش کردەوە کە، بە سەرنجدانی ئەمەی کە ڕوودانی وەھا کارەساتگەلێک و لە کیس دانی خەباتکارانی گۆڕەپانی زانست و کردەوە، بۆ ئێرانی ئیسلامی لێکەوتەیەکی پەژارەھێن و قەرەبوو نەکراوەو ھەنگاوێکی دڕندەکارانە دێتە ئەژمارو دووپات بوونەوەیان قەت جێی قەبووڵ نییە، دام و دەزگا ئیتیلاعاتی و ئاسایشتییەکان و سەرچاوەکانی ھاوپەیوەند لە سەریانە، بە زووترین کات و بە بەکارھێنانی ھەموو توانایەکی ئیتیلاعاتی، ھەستن بە ناس کردن و گرتنی ھۆکارە بەکرێگیراوو تاوانکارەکان و تەواوی ڕۆڵگێڕەکانی ئەم تاوانکارییە بە فەرماندەرو فەرمانبەر، گەڵاڵەڕێژو ھاریکارەوە ڕاپێچ و دادگایی بکەن و بە سزای ئەو کردارەیان بگەیەنن.