ڕێزگرتنی ئاژانسی پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ئێران بۆ دانی مافی ھاوڵاتی بوون بەو منداڵانەی کە لە سەری دایکیانەوە ئێرانین
ئاژانسی پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەبەر تێپەڕاندنی یاسای دانی مافی ھاوڵاتی بوون بەو منداڵانەی لە سەری دایکیانەوە ئێرانین، ستایشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ئاژانسی پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان (UNHCR) بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لە ماڵپەڕی خۆی دا وێڕای پێشوازی کردن لە پەسەند کرانی یاسای دانی مافی ھاوڵاتی بوون بەو منداڵانەی لە سەری دایکیانەوە ئێرانین لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، ڕایگەیاند: بە پەسەند کرانی وەھا یاسایەک ٧٥ ھەزار منداڵی بۆ وڵات بە فەرمی ماقی ھاوڵاتی بوونیان بۆ مسۆگەر دەبێت.
«ئیڤۆ فریجسێن» نوێنەری ئاژانسی پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان (UNHCR) لە ئێرانیش لە ھەژماری توییتێرەکەی دا وێڕای ستایش کردنی ئەم ھەنگاوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمەی بە ھەنگاوێکی بەرەوپێش زانیوە لە بەرژەوەندیی کەسانی بە بەری لە مافی ھاوڵاتی بوون لەم وڵاتەو بگرە لە تەواوی جیھانیش دا.
«مەنسوور حاجی» بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگاریی تاران بۆ کاروباری شارومەندان و کۆچبەرانی بیانی ڕۆژی شەممە ١٤ی نوامبەر ڕایگەیاند: یەکەم پێناسەی منداڵی ئەو ئافرەتانەی مێردیان بە پیاوێکی بیانی کردووە، بە گوێرەی پەسەندکراوەی ساڵی ٢٠١٩ مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەرکرا.
ھەتا ئێستا پتر لە ٤٩ ھەزار منداڵی بەرھەمی ھاوسەرگیریی ئافرەتانی ئێرانی لەگەڵ شارومەندانی بیانی بۆ وەرگرتنی پێناسەی ئێرانی ناویان نووسیوە.
نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران مانگی مای ٢٠١٩ ڕەزامەند بوون بە بڕگەیەکی یاسایی ھاوپەیوەند بە دانی مافی ھاوڵاتی بوون بەو منداڵانەی کە لە سەری دایکیانەوە ئێرانین.