کانونی یه‌که‌م 12, 2020 19:52 Asia/Tehran
  • روحانی: فەرمانی کڕینی پێکوتەی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی ئێرانی دراوە

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە فەرمانی کڕینی پێکوتەی کۆرۆنامان داوە و لەگەڵ بانکی ناوەندیش هەماهەنگ کراوە، وتی: ڤاکسینەکان هاوردە دەکەین و سەرەتا دەیخەینە بەردەست کادیری دەرمانەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی لێژنەی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند: لەم ١٠ مانگەدا کە کۆرۆنا لە ئێران تەشەنەی کردووە هەوڵی باشمان ئەنجام داوە و لەم یەک مانگەی دوایی کە ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا زیادی کردبوو، بەرپرسان لە مانگی خەزەڵوەر و سەرماوەز هەوڵی پێویستیان دا و بەختەوەرانە ژمارەی تووشبووان و قوربانیان کەم بووەوە.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە تەنیا ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا قەرەنتین و شوشتنی دەست و لێدانی ماسک نییە و هەموو هەوڵەکان بۆ دەست خستنی پێکوتەی کۆرۆنا ئەنجام دراوە، وتی: هەر یارمەتیەک کە توانیومانە بە کۆمپانیا بنەما زانستەکانمان کردووە تا ڤاکسین بەرهەم بهێنن و بۆ کڕینی پێکوتە کە هێشتا ڕێکخراوی WHO هیچ پێکوتەیەکی بە فەرمی نەناساندووە، فەرمانی کڕین و دابین کردنی پێکوتەکانمان داوە و لەگەڵ بانکی ناوەندیش هەماهەنگی کراوە و بە یارمەتی خودا ڤاکسینەکە هاوردە دەکەین و پێش لە  هەموو چینێک دەخرێتە بەردەست کادیری دەرمانییەوە.

سەرپەیڤ