کانونی یه‌که‌م 15, 2020 21:20 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئێران ھەتا سەرکەوتنی یەکجاری بە سەر تیرۆریزم دا ، لە تەنیشتی گەل و دەوڵەتی سووریا ڕادەوەستێت

سەرۆک کۆماری ئێران لە سەر ڕاوەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تەنیشتی خەڵک و دەوڵەتی سووریا ھەتا سەرکەوتنی یەکجاری بە سەر تیرۆریزم ، گەڕانەوەی ئاوارەکان و بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتە جەختی کرد.

«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لەکاتی وەرگرتنی نامەی مانەوەی «شەفیق دیوب» باڵوێزی تازەی سووریا لە تاران، پەیوەندییەکانی دوو وڵاتی بە درێژایی مێژوو، ستراتژیانە، دۆستانەو برایانە نرخاندو پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە کە گەلی سووریا لە مەتەرێزی بەرەڤانی کردن لە حەق و ڕاستی و خەباتی دژی تیرۆریزم بوون، بەردەوام داکۆکیی لێ کردوون.

ڕۆحانی وێڕای سەرەخۆشی کردن بە بۆنەی ژیانئاوایی «وەلید موعەللیم» وەزیری کۆچکردووی دەرەوەی سووریاو ستایشی ھەوڵەکانی لە ئاراستەی پتەوکردنەوەو ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی تاران و دیمەشق، وتیشی: ئێران لە گۆڕەپانی چالاکیی دیپلۆماتیک و بە تایبەت لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانە لە سەر تێکۆشانی بۆ چەسپاندنی تۆکمەوتەواوی سەقام و ئۆقرەیی لە سووریا بەردوام دەبێت.

باڵوێزی تازەی یووریا لە تارانیش وێڕای پێشکەش کردنی نامەی مانەوەی بە سەرۆک کۆماری ئێران، وتی: دەوڵەت و نەتەوەی سووریا خوازیاری پاراستنی تەواوی ئەو دەستکەوتە بایەخمەندانەن کە بە درێژایی چوار دەیەی ڕابردوو لە پەیوەندییە ستراتژییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران مسۆگەر کراوە.

«شەفیق دیوب» وێڕای ستایش کردنی پاڵپشتیی گەل و دەوڵەتی ئێران لە گەلی سووریا لە ڕۆژانی تەنگانەدا، وتیشی: سووریا ھێشتاش ھەر خەریکی خەباتی دژی تیرۆریزم و داگیرکارییە بە ھەموو ڕەھەندو شێوازەکانیەوە.

سەرپەیڤ