کانونی یه‌که‌م 16, 2020 12:57 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: بەرنامەی کاری ئەمڕۆی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام تاوتوێ کردنی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی بەڵێنمەندییەکانە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دانیشتنی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لەو دانیشتنە ئاساییانەیە بۆ تاوتوێ کردنی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی بەرجام و لەمپەرەکانی سەر ڕێگای جێبەجێکرانی بەڵێنمەندیی دانوستانکاران.

«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەرنامەی کاری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام وتی:

ئەم دانیشتنە لەو دانیشتنە ئاساییانەی  لێژنەی ھاوبەشی بەرجامە کە لە ئاستی یاریدەرانی وەزیران و بەڕێوەبەرانی سیاسیی وڵاتانی ئەندامی بەرجام ھەر سێ مانگ جارێک بەمەبەستی لێکدانەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی بەرجام و لەمپەرەکانی سەر ڕێگای ڕاپەڕێندرانی بەڵێنەکان بە ھۆی لایەنەکانی ئەندامی بەرجامەوە بەڕێوە دەچێت.

خەتیب زادە وتیشی: بە سەرنجدانی تێبینیی ھاوپەیوەند بە ڤایرۆسی کۆڤیدی_١٩ ئەم دانیشتنەش بە پێی بەرنامەو وەک زۆرێک لە کۆبوونەوە نێونەتەوەییەکان بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ