ڕۆحانی: یەکگرتنی نیشتیمانی، دوژمنانی ئێران بە چۆک دا دێنێ
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی یەکگرتنی نیشتیمانیی بە ھۆکاری کشانەوەو بە چۆکدا ھاتنی دوژمنانی ئێران زانی.
«حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە ئاھەنگی خستنەگەڕی گەڵاڵەکانی بنیاتنانەوەو بەڕێوەبەرایەتی کردنی نێوشاری ئێران، وتیشی: ھەمووان دەبێ یارمەتیی یەکگرتنی نیشتیمانی بدەین، ئەوە یەکگرتنی نیشتیمانییە کە دەستەڵاتی نیشتیمانی بەدی دێنێ و دوژمن ناچار دەکات کە لە بەرمبەر گەل دا سەرنەوی بێت.
ڕۆحانی وتیشی: وەستانی سێ ساڵەی گەلی ئێران، دەوڵەتی داھاتووی ئەمریکا ناچار دەکات کە لە بەرامبەر گەلی ئێران کڕنۆش بەرن و بگەڕێنەوە بۆ بەڵێنەکانیان و ئا بەمجۆرە بایکۆتەکان ھەڵدەوەشێاەوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ھەوڵی ھەمەلایەنە بۆ ناکاریگەر کردن و یان کەم کردنەوەی بایکۆتەکان، جەختی لەوەش کردەوە کە: بە پێی فەرمانی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی ھەوڵی گشتداگر بۆ بەزاندنی بایکۆتەکان، دەوڵەتی ئەوپەڕی توانایی خۆی لەم بوارەدا بەکار دێنێ.
ڕۆحانی ڕوو لە جەماوەی دێران ڕایگەیاند: بەرخۆدان و ڕاوەستانیان بە دڵنیاییەوە دەبێتە ھۆی بەچۆکدا ھاتنی دوژمن لە بەرامبەر دەستەڵاتی نیشتیمانی دا.