زەریف : ئێران پیتاندنی سەتی 20 ی یۆرانیۆمی دەسپێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i391208-زەریف_ئێران_پیتاندنی_سەتی_20_ی_یۆرانیۆمی_دەسپێکرد
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ئێمە بە پێی واژۆکراوی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران پیتاندنی سەتی بیستی یۆرانیۆممان دەسپێکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2021 16:14 Asia/Tehran
  • زەریف : ئێران پیتاندنی سەتی 20 ی یۆرانیۆمی دەسپێکرد

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ئێمە بە پێی واژۆکراوی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران پیتاندنی سەتی بیستی یۆرانیۆممان دەسپێکرد .

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە لە توویتێک دا نووسی : ئێمە لەسەر بنەمای پەسەندکراوی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ، پیتاندنی سەتی بیستمان دەسپێکردەوە و بە ئاگاداریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییش گەیشتووە . 

زەریف گوتیشی : ھەنگاوە قەرەبووکاریەکانی ئێمە تەواو رێکن لە گەڵ بڕگەی 36 ی رێککەوتنی ناڤۆکی و دوای چەندین ساڵ پێبەند نەبوونی چەند ئەندامی رێککەوتنەکە ھەڵگیراون . 

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە :  لە کاتی پێبەندبوونی ھەموو لایەنەکان بە بەڵێنەکانیان، ئێمەش بە تەواوەتی دەگەڕێینەوە سەر دۆخی جاران .