جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران : ئێران هۆگریەکی بە پێوەندی راستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکادا نیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392004-جێگری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_ئێران_هۆگریەکی_بە_پێوەندی_راستەوخۆ_لە_گەڵ_ئەمریکادا_نیە
جێگری وەزیری دەرەوی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە ئاماژە بەوەی کە رێککەوتنی ناڤۆکی چوارچێوەیەکی دروستە کە وتووێژەکان دەبێ تیایدا ئەنجام بدرێن ، گوتی : لە ئێستادا ئێران هۆگریەکی بە پێوەندی راستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکادا نیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 23, 2021 15:04 Asia/Tehran
  • جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران : ئێران هۆگریەکی بە پێوەندی راستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکادا نیە

جێگری وەزیری دەرەوی ئێران بۆ کاروباری سیاسی بە ئاماژە بەوەی کە رێککەوتنی ناڤۆکی چوارچێوەیەکی دروستە کە وتووێژەکان دەبێ تیایدا ئەنجام بدرێن ، گوتی : لە ئێستادا ئێران هۆگریەکی بە پێوەندی راستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکادا نیە.

سەید عەباس عێراقچی لە دیمانەیەک دا لە گەڵ رۆژنامەی لا ریپابلیکا کە رۆژی شەممە بڵاو بووەوە ، لە بارەی دەستاودەست بوونی دەسەڵات لە  ئەمریکا و پەلاماری لاگرانی ترامپ بۆسەر کۆنگرە گوتی : ئەوەی لە واشنگتۆن روویدا ، سیمای راستەقینەی دیموکراسیی ئەمریکایی بە هەموان نیشاندا و ئێتسا روون بووەتەوە کە ئەوان هیچ بۆیان نیە بە هیچ کەس لە دونیادا بڵێن کێشە سیاسیەکانی خۆیان چۆن چارەسەر بکەن .

 عێراقچی گوتیشی : ئێران بە نیاز پاکیی دانوستانی کرد و بە پێی رێککەوتنی ناڤۆکی کاری کرد و  ئێستا ئیتر نۆرەی حکومەتی نێوی ئەمریکایە کە هەڵەکانی حکومەتی پێشوو قەرەبوو بکاتەوە .