وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392137-وەزیری_دەرەوەی_ئێران_لە_مۆسکۆیە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی گەشتە ناوچەیەکانی ئەمڕۆ سێ شەممە گەییشتە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2021 15:13 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی گەشتە ناوچەیەکانی ئەمڕۆ سێ شەممە گەییشتە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندەکەی ھاوڕێی کە ڕۆژی دووشەممە سەردانی کۆماری ئازەربایجانی کردبوو، دوای گەشتەکەی بۆ باکوو بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیا گەییشتە مۆسکۆ.

«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بابەتگەلێکی وەک بەرجام، پەیوەندی دوو لایەنەو ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکەو کێشەی قەرەباغیان پێکەوە تاوتاوێ کرد.

گورجستان، ئەرمینیا و تورکیا ئامانجەکانی دیکەی گەشتەی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبن.