دوایین ئاماری تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392287-دوایین_ئاماری_تووشبووان_و_قوربانیانی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6317 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2021 11:52 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6317 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 82 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 57 هەزار و 889 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و411 هەزار و731 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 202 هەزار و 893 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.