زەریف: ڕێککەوتنی ناڤۆکی یەکلابووەتەوە، سەرلەنوێ دانوستان ناکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392635-زەریف_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی_یەکلابووەتەوە_سەرلەنوێ_دانوستان_ناکەین
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوبارە دانوستان ناکەین، گوتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە لەبەرچاوگرتنی ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ هەموو پرس و بابەتەکان، یەکلابووەتەوە و لەوبارەوە سەرلەنوێ دانوستان ناکەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2021 04:01 Asia/Tehran
  • زەریف: ڕێککەوتنی ناڤۆکی یەکلابووەتەوە، سەرلەنوێ دانوستان ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دوبارە دانوستان ناکەین، گوتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە لەبەرچاوگرتنی ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمەڕ هەموو پرس و بابەتەکان، یەکلابووەتەوە و لەوبارەوە سەرلەنوێ دانوستان ناکەین.

 

 

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ڕابردوو لەدیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) گوتی: رژیمی ترەمپ بێ هیچ هۆیەک و بڕینی قۆناخەکان لە بەرجام کشایەوە و پێشێلی کرد و وڵاتانی دیکەش لەوان ئەندامانی یەکێتی ئوروپای ناچار بە پێشێلکردنی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە هێشتا حکومەتی بایدن نەیتوانیوە بڕیاربدات کە لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەنیازە چ بکا، وتی: حکومەتی بایدن قسەی گشتی و بێ بنەما دەکا و جارێ دەرفەتیان هەیە ئەو قسەو لێدوانە دژ بەیەکانەی دەیکەن، ڕاست بکەنەوە.

زەریف بەئاماژە بەوەی کە حکومەتی بایدن میراتبەری ناوزڕاویەکە، پێی داگرت: ئەمریکییەکان درەنگ یان زووتر ناچارن بگەڕێنەوە بۆ رێکەوتنی ناڤۆکی.

سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە بەرجام کشاوەتەوەو ئوروپیەکانیش پێشێلیان کرد، گوتی: ئوروپا قەرزداری گەلی ئێرانە.

زەریف لەدرێژەی ئاخاوتنەکەیدا گوتی: لەمەڕ پرسی بەرجام، هەربەوجۆرەی ڕێبەری باڵای شۆرش فەرمووی، ئەوەی وا داواکارە ئێرانە.