ئێران پێشنیاری لابردنی ڤیزای ئاسایی نێوان ئێران و عێراقی خستەڕوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394074-ئێران_پێشنیاری_لابردنی_ڤیزای_ئاسایی_نێوان_ئێران_و_عێراقی_خستەڕوو
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیاری لابردنی ڤیزای ئاسایی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراقی بۆ قۆناغەکانی تاووتوێ کردن و پەسەندکران داوە بە ئەنجوومەنی وەزیران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 14, 2021 16:16 Asia/Tehran
  • ئێران پێشنیاری لابردنی ڤیزای ئاسایی نێوان ئێران و عێراقی خستەڕوو

وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیاری لابردنی ڤیزای ئاسایی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراقی بۆ قۆناغەکانی تاووتوێ کردن و پەسەندکران داوە بە ئەنجوومەنی وەزیران .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی گەیشتن بە رێککەوتنی بەرایی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق لە بارەی ھەڵوەشانی ڤیزای ئاسایی نێوان دوو وڵات ، ئەو پێشنیارەی بۆ قۆناغەکانی لێکدانەوە و پەسەندکران ، داوە بە ئەنجوومەنی وەزیران .

ئەم پێشنیارە لە لیژنەی سیاسی و بەرگریی ئەنجوومەنی وەزیران خەریکە لێکدانەوەی بۆ دەکرێ و بڕیاری لەسەر ئەدرێ .