ئادار 17, 2021 06:59 Asia/Tehran
  • زۆنووری : وڵاتانی ئەورووپی نابێ لە سیاسەتی زۆربێژانەو ملھوڕانەی ئەمریکا پەیڕەوی بکەن

سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، سیاسەتی بایکۆتکارانەی ئەمریکا دژی جەماوەری ئێرانی بە دوژمنکارانەو ملھوڕانە زانی و وتی: وڵاتانی ئەورووپی نابێ شوێنی سیاسەتی زۆربێژانەو ملھوڕانەی ئەمریکا بکەون.

بە پێی ڕاپۆرتی «ئیسنا»، «موجتەبا زۆنووری» سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی سێ شەممە لە دیدار لەگەڵ «لادیسلاڤ بالاک» باڵوێزی سلۆڤاکیا لە ئێران وتیشی: بایکۆتەکانی ئێران لە لایەن ڕێکخراوەی نەتەوەکانەوە دانەسەپێمدراوەو سەرچاوەی ئەو لەمپەرو گرفتانە ئەمریکایەو بە «ئەوپەڕی گوشار»ەکەیەوە و دیارە ئەگەر ئەو بایکۆتانە بەسەر ھەر وڵاتێکی دیکەدا سەپێندرابا ھەتا ئێستا لەبەر یەک ھەڵوەشا بووەوە.

«زۆنووری» وێڕای ئاماژە کردن بە جێ و شوێنی ئێران لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا وتیشی: تیرۆریستانی تەکفیری لە لایەن ئەمریکا و عەرەبستانی سەعودی و ھێندێک لە وڵاتانی ئەورووپییەوە بەدی ھاتوون و ئەم تاقملنە نەک ھەر بۆناوچەکە بەڵکو ھەڕەشەیەکن بۆ سەر خودی ئەورووپاش و وا ھەڵدەگرێ کە تەواوی وڵاتان لە ھەوڵی چەسپاندنی ئاسایشت لەم ناوچەیەدا بن.

«لادیسلاڤ بالاک» باڵوێزی سلۆڤاکیا لە ئێرانیش لەم دیدارەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە بەڕەش نواندن و ئەو وێنایەی کە میدیاکانی ڕۆژئاوا لە بارەی ئێرانەوە پیشانی دەدەن لەگەڵ ڕاستییەکاندا مەودای زۆرە، وتیشی: بایکۆتەکان لە بواری جۆربەجۆرەوەخ بوونەتە ھۆی گەشانەوەو پێشکەوتنی ئێران و لەمپەرو بایکۆتەکانی ئەمریکا کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە زۆر ڕووەوە ھێزمەندتر کردووە.

 

سەرپەیڤ