دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394911-دوایین_ئاماری_قوربانیان_و_تووشبووانی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11680 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 04, 2021 11:10 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانیان و تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 11680 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 161 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 62 هەزار و 160 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 932 هەزار و 74 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 650 هەزار و 569 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.