دوایین ئاماری قوربانیان و توشبوانی کۆرۆنا لە ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i394940-دوایین_ئاماری_قوربانیان_و_توشبوانی_کۆرۆنا_لە_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13890 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2021 10:30 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری قوربانیان و توشبوانی کۆرۆنا لە ئێران

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13890 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 172 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 63 هەزار و 332 کەس.

 ڕاشیگەیاند: تا ئێستا یەک ملیۆن و 945 هەزار و 964 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 658 هەزار و 978 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.