سیستمی کارەبای نائاسایی سایتی ناڤۆکیی نەتەنز کەوتەکار
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i395228-سیستمی_کارەبای_نائاسایی_سایتی_ناڤۆکیی_نەتەنز_کەوتەکار
سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند سیستمی کارەبای نائاسایی بنکەی نەتەنز کەوتەکار .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 12, 2021 13:27 Asia/Tehran
  • سیستمی کارەبای نائاسایی سایتی ناڤۆکیی نەتەنز کەوتەکار

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند سیستمی کارەبای نائاسایی بنکەی نەتەنز کەوتەکار .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەلی ئەکبەڕساڵحی سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتومیی ئێران رۆژی دوشەممە بە ئاماژە بەوەی کە سەرەداوەکانی کاری تێکدەرانە لە سایتی نەتەنز دۆزراونەوە ، گوتی : سیستمی کارەبای نائاسایی سایتەکە ھەر ئەمڕۆ وەڕێخرا و کارەکانی دیکەش دەچنە پێش . 

ساڵحی گوتیشی : دوژمن دەیھەوێ ناھومێدی بەدی بێنێ بەڵام خەیاڵی خاوە . 

بە وتەی ساڵحی : بەشێکی بەرچاوی کاری تێکدەرانەی دوژمن قەرەبوو دەکرێتەوە و ئەم کاروانە ناوەستێ . 

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران گوتی : ئەم روداوە بێ گومان تێکدەرانە بووە و سیستمە ئاسیاشیەکان گەیشتنە دوزینەوەی ریشەی رووداوەکە . 

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران گوتیشی : پیتاندن لە نەتەنز نەوەستاوە وبەھێزەوە دەچێتەپێش ھەڵبەت ھەندێ مەکینە کە لە خولگە  چوونەدەر دەبێ پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت .