پەیامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ گەلی فەلەستین دوابەدوای سەرکەوتنی خۆڕاگری بە سەر ڕژێمی زایونی دا
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەرکەوتنی خۆڕاگریی فەلەستین لە شەڕی دوانزە ڕۆژەی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا پیرۆزبایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ناردنی سڵاوو درود بۆ لاوانی بوێرو چاونەترسی فەلەستین، تاقمەکانی بەرخۆدان و غەززەی پاڵەوان و خۆڕاگر،جەختیان لەوە کردەوە کە، سوپاسبێژی خوداوەندی ئازیز و توانام بۆ ئەو سەرکەو.تن و سەربەرزییەی کە بە خەباتکارانی فەلەستینیی بەخشی و ئەھوەنی و ئارامی بۆ دڵە بریندارەکانی ئەوانە دەخوازم کە لەم پێناوەدا شەھیدیان داوەو بە ئاواتی ڕەحمەت و مزگێنیشم بۆ شەھیدان و بەداوای شیفاوچارەسەریی تۆکمەوتەواوی بریندارانیش دەکەم لەلای خوداوەندی تاقانەو سەرکەوتن بە سەر ڕژێمی تاوانکاری زایونی پیرۆزبایی دەکەم.
بەڕێزیان بە باس کردنی ئەمەی کە ئەزمونی ئەم چەند ڕۆژە، گەلی فەلەستینی سەربەرز کرد، وتیشیان: دوژمنی دڕندەو گورگ شێوە بە باشی ئەوەی بۆ دەرکەوت کە لە ھەمبەر ڕاپەڕینی یەکپارچەی فەلەستین دا بێ توانایە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشیان: ئەزمونی ھاوکاریی قودس و کەرتی ڕۆژئاوا لەگەڵ ھەرێمی غەززە و سەرزەوییەکانی ساڵی ٤٨ و کەمپەکان، ڕێبازی داھاتووی فەلەستینییەکانی پیشان دا. لەم ١٢ ڕۆژەدا ڕژێمی ستەمکار، گەلێک دڕندەکاریی گەورەی بە تایبەتی لە غەززەدا ئەنجام داو بە کردەوە سەلماندی کە لە بەر لێنەھاتوویی لە مەڕ بەرنگار بوونەوەی ڕابوونی یەکپارچەی فەلەستین، توشی وەھا ھەڵس و کەوتێکی مارەنگازانەو پڕلە شەرم دەبێت کە بیروڕای گشتیی تەواوی دنیا دژی خۆی دەورووژێنێ و خۆی و دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکانی پشتیوانی و بە تایبەت ئەمریکا ملھوڕ قیزەونتر لە جاران دەکات. بەردەوام کردنی دڕندەکارییەکان و داخوازیی ئاگربڕ ھەردووکی نیشانەی شکست ھێنانی بوو کە سەرەنجام بە ناچاری پێملی ئەو شکستە بوو.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ڕژێمی چەپەڵی زایونی لەمەش لاوازتر دەبێت، وتیان: لەسەر ھەست بوونی لاوانی فەلەستینی و دەستەڵات نواندنی کۆمەڵە بایەخمەندەکانی جیھادی و خەباتکار بە شێوەی بەردەوام، فەلەستین ڕۆژلەدوای ڕۆژ ھێزمەندترو دوژمنی داگیرکەریش ڕۆژلەدوای ڕۆژ سەرشۆڕترو دۆش داماوتر دەکات.
بەڕێزی بە دەربڕینی ئەمەی کە کاتی دەست پێ کردن و ڕاگرتنی تێکھەڵچوونەکان بە بۆچوونی گەورەپیاوانی جیھادی و سیاسیی فەلەستینەوە بەستراوەتەوە،بەڵام خۆسازدان و ئامادە بوونی ھێزمەندانە لە گۆڕەپانەکەدا وچان و پشوو ھەڵناگرێت، وتیشیان: ئەزمونی «شێخ جەڕڕاح» لەمەڕ خۆڕاگرتن لە ھەمبەر ملھوڕایەتیی ڕژێم و شارۆچکە نشینە بەکرێگیراوەکان، دەبێ بەرنامەی ھەمیشەیی جەماوەری چاونەترس و ئازای فەلەستین بێت.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا بە دەربڕینی ئەمەی کە دنیای ئیسلام سەرلەبەر لە بەرامبەر کێشەی فەلەستین دا بەرپرس و لە ڕووی ئایینییەوە ئەرکمەندە، وتیشی: ئاوەزی سیاسی و ئەزمونەکانی حوکمڕانیش ئەم حوکمە شەرعییە پشتڕاست دەکاتەوە و پێی لەسەر دادەگرێ، دەوڵەتە موسڵمانەکان دەبێ لە پشتیوانی کردنی گەلی فەلەستین ڕاستبێژانە بێنە مەیدانەوە، چ لە ڕووی بەھێزکردنی سەربازیەوەو چ بارەبووی دراڤی کە دیارە ئەمڕۆ زیاتر لە ڕابردوو پێویستەو چ لە بنیاتنانەوەس ژێرخان و کاولییەکان لە ھەرێمی غەززە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی خواست و بەدواداچوونی گەلانیان بە پاڵپشتی ئەو داخوازییە دینی و سیاسیانە زانی و وتیشیان: گەلانی موسڵمان دەبێ ئەنجامی ئەم ئەرکانە لە دەوڵەتەکانی خۆیان داوا بکەن، خودی گەلانیش بە ڕادەی توانا پاڵپشتی کردنی دراڤی و سیاسییان لەسەر شانە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە کۆتایی دا وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە ئەرکێکی گرینگی دیکە پێ و شوێن گرتنی سزادانی حکومەتی تیرۆریست و خوێنمژی زایونییە، جەختیان کرد: تەواوی ویژدانە ڕاچەنیوەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە تاوانی بەربڵاوی قەڵاچۆی منداڵان و ئافرەتانی فەلەستینی لەم ١٢ ڕۆژەدا نابێ بەبێ سزادان بمێنێتەوە. تەواوی ھۆکارە کاریگەرەکانی ڕژێم و خودی ناتانیاھۆی ملھوڕ دەبێ بخرێنە بەر پەیگەڕی دادگە نێونەتەوەیی و سەربەخۆکان و سزا بدرێن و دیارە ئەمەش بە حەول و قووەی ئیلاھی سەرەنجام ھەر وەدی دێت.