ھەوڵ ئەدرێ ھێڵی ئاسنی ھەمەدان - سنە ، بە سلێمانی ببەسترێتەوە
پارێزگاری کوردستان وتی: کردنەوەی ھێڵی ئاسنی هەمەدان-سنە و بەستنەوەی بە سنووری باشماخ و پارێزگای سلێمانی، بە شێوەی جددی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت .
بە ڕاپۆرتی ئیرنا، بەهمەن مورادنیا لە میانی بەسەرکردنەوەی پارێزگاری سلێمانی لەچۆنیەتی بەڕێوە چوونی پڕۆژەی ھێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە، ڕایگەیاند: کارە سەرەتاییەکان بۆ بەستنەوەی ھێڵی ئاسنی هەمەدان- سنە بۆ سنووری باشماخ لە وەزارەتی ڕێگاو شارسازی ئەنجام دراون و لە ئەگەری هاوکاری و دروست بوونی بەستێنی ژێرخانەکان لە خاکی عێراق، ئەوھێڵە ئاسنە بە سلێمانی گرێ ئەدرێ .
ناوبراو ئاماژەی کردە سەر بەڵێنیی بەرپرسانی عێراقی بۆ هەوڵدانیان لە بواری گرێدانی ئەو ھێڵە ئاسنە بە سلێمانی و گوتی: پلان و ئامانجی ئێمە بەستنەوەی ڕێگای ئاسنی هەمەدان- سنە بە سنووری باشماخ و پارێزگای سلێمانی و دەریای نێوەڕاستە کە بە دڵنیاییەوە لە گەشە ئابووری پارێزگا و ناوچەکە کاریگەری دەبێت.
مورادنیا ئاماژەی کردە سەر پێشکەوتنی 87 لەسەدی وێستگەی سنە و وتی: تا ئێستا بۆ ئەو پڕۆژە گرینگە 12 هەزار ملیار تمەن خەرج کراوە و وادانراوە تا کۆتایی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ بە شێوەی سەرەتایی بکرێتەوە.