شوبات 12, 2026 18:39 Asia/Tehran
  • چوونی سەربازانی زایۆنیستی بۆناو خاکی سوریا لەسای بێ دەنگ بوونی حكومەتی كاتیی جولانی

دەیان سەربازی زایۆنی ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە بێدەنگی حکومەتی کاتیی جۆلانی، چوونەتە ناوچەگەلێك لە پارێزگای قونەیترەی سوریا .

. میدیاکانی سوریا ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە لە درێژەی داگیرکردنی خاکی ئەم وڵاتە لە لایەن سوپای زایۆنیستی، هێزێکی  گەشتیی ئەم ڕژێمە کە لە زیاتر لە  شەست  سەرباز و  پازدە  ئۆتۆمبێل پێکهاتووە، چوونەتە گوندی "ئۆفانیە" لە باکووری پارێزگای قونەیترە .

. سەربازانی زایۆنی پێش چوونە ناو ئەم ناوچەیە، دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی ئەم گوندەیان  داخست و لە سەر ڕێگای ئەم گوندە بۆ شارۆچکەی جەبەتە ئەلخەشاب خاڵێکی پشکنینیان دانا. لە چەند حەوتە و چەند مانگی ڕابردوودا، هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری سووریا و بە تایبەت ناوچەکانی قونەیترە، بووەتە ڕووداوێکی ڕۆژانە و حکوومەتی کاتیی جۆلانیش لە بەرامبەر ئەم داگیرکارییە بێدەنگ بووە، پرسێک کە بووەتە هۆی نیگەرانی خەڵکی سووریا.

 

سەرپەیڤ