ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: ئەوانەی وا بانگەواز بۆ نەچوونە بەردەم سندوقی دەنگدان دەکەن، دڵسۆزی خەڵک نین
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە گەلی ئێران پێی داگرت: ئەوانەی وا بانگەواز بۆ نەچوونە بەردەم سندوقی دەنگدان دەکەن، دڵسۆزی خەڵک نین.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە یەکەم ساڵگەڕی دەست بەکار بوونی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە لەگەڵ ھۆڵی مەجلیسی شورای ئیسلامی لەگەڵ نوێنەرانی خەڵک دا قسە کرد.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕوو لە گەلی ئێران جەختی کرد: گوێ مەدەنە قسەی ئەوانەی کە دەڵێن بەکار نایەت، مەڕۆن بۆ دەنگدان، چونکو ئەوانە دڵسۆزی خەڵک نین.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی وتیشی: عەرزی گەلە خۆشەویستەکەمان دەکەم کە گەلی خۆشەویستی ئێران ھەڵبژاردن لە ڕۆژێکدا ئەنجام دەگرێ، بەڵام کاریگەرییەکەی بۆ چەند ساڵێک دەمێنێتەوە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: بەشداریی ھەڵبژاردن بکەن. ھەڵبژاردن بە ھی خۆتان بزانن کە دیارە ھەر ھی خۆشتانە و لە خودا داوای یارمەتی و ڕێشاندان بکەن با ڕێنوێنیتان بکات بەرەو لای ئەوەی وا دروست و حەقەو بڕۆنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان و بەوەی کە شیاوە دەنگ بدەن.
لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیەدا «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕاپۆرتێکی لە بارەی چالاکیەکانی یەکساڵەی مەجلیسی یانزەھەم ئاراستەکرد.