وتاردانی تەلەفزیۆنیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397138-وتاردانی_تەلەفزیۆنیی_ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_لە_ساڵگەڕی_کۆچی_دوایی_ئیمام_خومەینی(رە)دا
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) لە تەلەفزیۆندا وتارێک ئاراستە دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2021 05:56 Asia/Tehran
  • وتاردانی تەلەفزیۆنیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە)دا

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) لە تەلەفزیۆندا وتارێک ئاراستە دەکات.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕۆژی ھەینی «١٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی» کاتژمێر ١١ بە کاتی تاران، بە بۆنەی سی و دووھەمین ساڵگەڕی  کۆچی دوایی ئیمام خومەینی(رە) لە تەلەفزیۆندا وتارێک ئاراستە دەکات.

وتارەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوانە ھەواڵدەریی «ئێران پرێس» بڵاو دەبێتەوە.

ھەینیی چواردەی جۆزەردانی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوت لەگەڵ چوارەمی ژوئەن سی و دووھەمین ساڵگەڕی  کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.