دەنگدانەوەی یەکەم پرێس کۆنفڕانسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران لە میدیا بیانیەکان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397829-دەنگدانەوەی_یەکەم_پرێس_کۆنفڕانسی_سەرۆک_کۆماری_ھەڵبژێردراوی_ئێران_لە_میدیا_بیانیەکان_دا
لێدوانەکانی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران لە بارەی سیاسەتی دەرەوە و رێککەوتنی ناڤۆکی ، دەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیاکانی جیھان دا ھەبوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2021 17:12 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی یەکەم پرێس کۆنفڕانسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران لە میدیا بیانیەکان دا

لێدوانەکانی ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران لە بارەی سیاسەتی دەرەوە و رێککەوتنی ناڤۆکی ، دەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیاکانی جیھان دا ھەبوو.

رۆیتێرز بەم مانشێتە کە رەییسی گوتی سیاسەتی دەرەوەیی ئێران بە رێککەوتنی ناڤۆکی نابڕێتەوە ، چەند بەشێک لە قسەکانی سەرۆکی کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران لە یەکەم پرێس کۆنفڕانسی ئەو لە گەڵ میدیا نێوخۆیی و بیانیەکانی گواستەوە . 

ئەم ھەواڵدەریە بە ئاماژە بە بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران بە گێڕانەوە لەو نووسی : لە ئەمریکام دەوێ بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی رێککەوتن .  ھەموو بایکۆتەکانی دژی ئێران دەبێ ھەڵوەشێن و ئێرانیش لێی دڵنیا بێت . 

ھەواڵدەریی سپوتنیکش نووسی : ئیبراھیم رەییسی سەرۆک کوماری ھەڵبژێردراوی ئێران لە یەکەم پرێس کۆنفڕانسی دا بە راگەیاندنی ئەوەی کە تاران لە دەورەی دەسەڵاتی حکومەتی ئەو درێژە ئەدات بە دانوستانەکان لە بارەی ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی  ،  جەختی کردەوە دیپلۆماسیی ئێران بەم پرسە نابڕێتەوە .

ھەواڵدەریی فەڕانسەش چەند بەشێکی لێدوانەکانی رەییسی روماڵکرد و نووسی ، سەرۆک کوماری ھەڵبژێردراوی ئێران رۆژی دوشەممە گوتی حکومەتەکەی رێگای ئەنجامدانی دانوستان تەنیا بۆ دانوستان لە گەڵ ھێزە جیھانیەکان نادات.

ھەواڵدەریی ئاسۆشێتد پرێسیش بە گواستنەوەی لێدوانەکانی رەییسی لە راپۆرکێدا نووسی : سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی ئێران جەختی کردەوە لە گەڵ جۆ بایدێن سەرۆکی ئەمریکا دیدار ناکات . 

سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراو گوتی : ئەمریکا لەسەریەتی ھەموو بایکۆتە ستەمکاریەکان لە دژی ئێران ھەڵوەشێنێ .