چەکدارانی دژەشۆڕش لە دزەکردنەنێوخاکی ئێران لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەوە شکستیان ھێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398608-چەکدارانی_دژەشۆڕش_لە_دزەکردنەنێوخاکی_ئێران_لە_سنوورەکانی_ڕۆژئاوای_وڵاتەوە_شکستیان_ھێنا
لەسەرھەست بوونی خەباتکارانی بنکەی «حەمزەی سەییدۆششوھەدا(ع)»ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بووە ھۆی ئەوەی کە چەکدارانی دژەشۆڕش کە لە سنوورەکانی شارستانی شنۆوە بەنیازی پێدزەبۆنێو خاکی ئێران بوون، شکست بێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 14, 2021 02:50 Asia/Tehran
  • چەکدارانی دژەشۆڕش لە دزەکردنەنێوخاکی ئێران لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەوە شکستیان ھێنا

لەسەرھەست بوونی خەباتکارانی بنکەی «حەمزەی سەییدۆششوھەدا(ع)»ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بووە ھۆی ئەوەی کە چەکدارانی دژەشۆڕش کە لە سنوورەکانی شارستانی شنۆوە بەنیازی پێدزەبۆنێو خاکی ئێران بوون، شکست بێنن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەشی پەیوەندییە گشتیەکانی بنکەی «حەمزەی سەییدۆششوھەدا(ع)»ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: درەنگانێکی ڕۆژی دووشەممە لە سەر سێ شەممە دەستەیەک لە چەکدارانی دژەشۆڕش لە ناوچەی سەرسنووری شارستانی «شنۆ»ی باکووری ڕۆژئاوای ئێران بەنیازی دزەکردنە نێو خاکی ئێران بوون کە لە ئەنجامی وریایی و لەسەرھەست بوونی خەباتکارانی ئەم بنکەیە، شکستیان ھێنا.

لە ئاگاداری نامەکەدا ھاتووە: بە دەست کردنەوەی دەستبەجێی خەباتکارانی بنکەی «حەمزەی سەییدۆششوھەدا(ع)» لە پێکدادان لەگەڵ دزەکردووەکان، ئەندامانی ئەو تاقمە دژەشۆڕشە بە ناچاری ھەڵاتن و ناوچەکەیان بەجێ ھێڵا.

شارستانی «شنۆ» لە باشووری ئازەربایجانی ڕۆژئاواو لە درێژایی سنوورەکانی ئێران لەگەڵ دوو وڵاتی تورکیاو عێراق دا ھە ڵکەوتووە.