سەرۆکی مەجلیسی ئێران: ئێران بەرەڤانیکەر و پارێزەری ئاسایشی گواستنەوەی وزە لەجیهاندایە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بەپێداگریی لەسەر نەیارەتی نەوێنەرانی مەجلیسی ئێران لەگەڵ کردە ترۆریستییەکان، وتی: ئێران بەرەڤانیکەر و پارێزەری ئاسایشی گواستنەوەی وزە لە جیهاندایە.
محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران رۆژی یەکشەممە لەپرێس کۆنفرانسێکدا لە کاردانەوە بە بەیاننامەی وەزیرانی حەوت وڵاتی خاوەن پیشەسازی لەبارەی تەقینەوەی کەشتی ئیسرائیلی لەدەریای عومماندا، وتی: کەسانێک لەبارەی تەقینەوەی کەشتی ئیسرائیلی قسە دەکەن کە خۆیان ڕاهێنەری گرووپی ترۆریستی داعش بوون و لە دەریای سوردا نەوتبەرەکانیان بەرەوڕووی ئاستەنگ دەکرد.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی: ئێران هەردەم پارێزەری ئاسایشی گواستنەوەی وزەو یاساوڕێساکانی ڕەچاو کردووە.
رۆژی هەینی، گرووپی سەربازیی ئینگلیزیی ناسراو بە "ئۆپراسیۆنە تیجارییە دەریاییەکان" لە بەیاننامەیەکدا ئیدیعای کرد، کەشتییەک سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لە دەریای عومماندا کرایە ئامانج.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی گرووپی حەوتیش رۆژی هەینی لە بەیاننامەیەکدا، بێ خستنەڕووی سەنەدو بەڵگەی پێویست، ئێرانیان بە دەستتێدابوون لەو هێرشە، تۆمەتبار کرد.