لێکدانەوەی شیاوەتیی وەزیرە پێشنیارکراوەکان لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران
وتەبێژی کۆڕی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران باسی دەست پێ یبوونی ڕەوتی لێکدانەوەی شیاوەتیی وەزیرەکان لە مەجلیسی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی بانەی پەیامنێرانی لاو، «سەیید نیزامەددین موسەوی» وتەبێژی کۆڕی سەرۆکایەتیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆ شەممەی مەجلیس وتی: «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران لە نامەیەک دا ڕۆژی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوو وەزیرە پێشنیارکراوەکانی خۆی بە مەجلیس ناساند.
موسەوی وتیشی: گەییشتنی ئەم نامەیە ئەمڕۆ لە لایەن سەرۆکی مەجلیسەوە ڕاگەیەندرا.
بەقسەی «سەیید نیزامەددین موسەوی» ئەم کارە لە ئاراستەی یاسای بنەڕەتی دا ئەنجام دەگرێت کە تاوتوێ کردنی شیاوەتیی وەزرەکان و متمانە پێ بەخشینی خستووەتە ئەستۆی مەجلیس.
موسەوی وتیشی: بە کۆتای ھاتنی کۆبوونەوەی ئاشکرای ئەمڕۆی مەجلیس، لێژنەکانی پسپۆڕی لە بارەی پرسی شیاوەتیی وەزیرە پێشنیار کراوەکان خەریکی ڕاوێژو کۆبوونەوە دەبن.