ئاب 19, 2021 15:39 Asia/Tehran
  • ٢٨ی گەلاوێژ، ساڵگەڕی کودەتای ئەمریکا لە ئێراندا

ئەمڕێ پێنج شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ ی کۆچی ھەتاوی، ڕێککەوت لەگەڵ ١٩ی ئوت، ساڵگەڕی کودەتاکەی ئەمریکا دژی دەوڵەتی ئێرانە لە ساڵی ١٩٥٣ ی زایینی.

لە  ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ کۆمەڵێک لە ھێزەکانی ئەرتەشی ڕژێمی پاشایەتی بە ھاوکاریی ئەمریکاو بریتانیا، وێڕای ڕوخاندنی دەوڵەتی «موحەممەد موسەددیق» سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی ئێران، جارێکی تر «موحەممەد ڕەزا پالەوی»یان ھێنایەوە سەر دەستەڵات.

کودەتای ئەمریکی- ئینگلیسیی ئوتی ١٩٥٣ کە کەوتنی دەوڵەتی یاسایی ئەوکاتی ئێرانی لێ کەوتەوە، وەبیرھێنەرەوەی بڕگەیەکی ھەستیارە لە مێژووی سیاسیی ئێرانی بەرلە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران.

کودەتای ٢٨ی گەلاوێژ کە بەشێکە لە زنجیرە دەستوەردانەکانی ئەمریکاو بریتانیا لە ئێران لە سەردەمی سەرکەوتنی بزوتنەوەی نیشتیمانیی پیشەسازیی نەوت لە ئێراندا، لە بڕگەیەک دا ڕووی دا کە دیوانی نێونەتەوەیی دادپەروەری لە بارەی گرێبەستە نەوتییەکانی بریتانیا و ئێران بە قازانجی ئێران بڕیاری دەر کرد.

لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە بەڵگەگەلێک سەبارەت بە دەستوەردانی بیانییەکان لە کودەتای ٢٨ی گەلاوێژ بڵاو بوونەتەوە و تەنانەت کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئەمریکی دانیان ناوە بە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی ئەم وڵاتە و بریتانیا لەم کودەتایەدا.

سەرپەیڤ